رێژەی دۆلاری ئەمریکی لە یەدەگی نێودەوڵەتی (احتیاطیات) لە 10 ساڵی رابردوودا لە 65%ـوه کەمبوهتەوە بۆ نزیکەی 57% تا کۆتایی ساڵی 2025. بەڵام لەگەڵ ئەم کەمبوونەی ڕێژەییە، نرخی گشتی دۆلار لە ناو یەدەگ جیهانی بەرزبووە، لە نزیکەی 6 تریلیۆن بۆ 7.5 تریلیۆن دۆلار، بەهۆی زیادبوونی گشتی یەدەگی جیهانی کە گەیشتووە بۆ زیاتر لە 13.1 تریلیۆن دۆلار.
ئەم جیاوازییە (واتە کەمبوونی دۆلار) لە دراوە گەورە کۆنەکاندا رووینەداوە، چونکە یهنى ژاپۆنى و یۆرۆ و پاوەندی بهریتانی وەک خۆیان ماونەتەوە.
هەروەها، یوانی چینی کەمبوونێکی بەرچاوی تۆمار کردووە لە (2.8%) بۆ نزیکەی 2% لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2025، کە نیشانەی سنوورداريى فراوانبوونی دراوەکەیە.
گەشەی ڕاستەقینە لە دراوەکانی ترە کە بەشێکیان لە 4% بۆ 6% بەرزبوونەتەوە وەک دۆلاری سینگاپور، کرۆنی نەرویج و پێزۆی مەکسیکی لەخۆدەگرێت.
بە زیادکردنی دراوەکانی وەک دۆلاری کەنەدی و ئوسترالی و فرانکی سویسری، رێژە دراوە (نا جەمسەرییەکان) دەگاتە 11% کۆی یەدەگی جیهانی.
ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییە بە روونی لە ساڵی 2016 دەستی پێکرد، کاتێک پێکهاتەی سەبەتەی دراوەکانی سندووقی نێودەوڵەتی پارە گۆڕدرا. بەڵام هەمهجۆرکردنی یەدەگ بە شێوەیەکی خێرا لە ساڵی 2022 بە دواوە زیادبوو. زیادبوونی هەڕەشە و مەترسییە جیوپۆلیتیکییەکان بووە هۆی ئەوەی بانکی ناوەندی دەوڵەتەکان یەدەگی دراویان لەسەر بنەمای جوگرافیایەکی فراوانتر دابەش بکەن.