لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا لە نۆ کابینەی حکومەتی هەرێم و پێنج خولی پەرلەمان، ژنان رۆڵیان هەبووە لە ناوەندەکانی بڕیاردا، بەڵام ئەوەی جێی مشتومڕە بەشدارییەکە لە چ ئاستێکدا بووە لە رووی چەندێتی و چۆنێتییەوە؟
لەم ئینفۆگرافیکەدا پۆستە باڵاکانی ژنان لەو ماوەیەدا دەخەینەڕوو:
- لە ساڵی ١٩٩٢دا کە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانە هەشت ژن پەرلەمانتاربوون.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ -٢٠٠٩ لە خولی دووەمی پەرلەمان ، ٢٥ ژن بوون بە ئەندام بە سیستمی کۆتا.
- لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٣ لە خولی سێیەمدا ٣٧ ژن چوونەتە پەرلەمان.
- لە ٢٠١٣ -٢٠١٨ و لە خولی چوارەمی پەرلەمان ٣٠ ژن بەشداربوون، بەرێژەی ٣٠٪ ی کۆتا
-لە ٢٠١٨ - ٢٠٢٤ و لە خولی پێنجەمدا ٣٢ ژن پەرلەمانتاربوون.
لە خولی شەشەم و لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٨ ژن بوونەتە ئەندامی پەرلەمان.
ژنان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کورددستاندا کە نۆ کابینەی حکومەتە ١٩ وەزیریان هەبووە بەمجۆرە:
- لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمدا کافییە سلێمان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بووە
- لە کابینەی دووەمدا کافییە سلێمان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
- لە کابینەی سێیەمدا هیچ ژنە وەزیرێک نەبووە
- لە کابینەی چوارەمدا کە ماوەی دوو ئیدارەییە ئەم ژنە وەزیرانە هەبوون
- نازەنین محەمەد وسو وەزیری کاروباری نیشتەجێبوون
- نەسرین مستەفا وەزیری ئاوەدانکردنەوە
- نەرمین عوسمان وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
- شەونم عەبدولقادر وەزیری پەروەردە
- پەخشان حەفید وەزیری مافی مرۆڤ
- ئەختەر مستەفا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- پەروین بابەکر وەزیری پیشەسازی
- لە کابینەی پێنجەمدا سێ ژن وەزیر بوون، چنار سەعد عەبدوڵا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- نازەنین محەمەد وسو وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، جینان قاسم وەزیری هەرێم
- لە کابینەی شەشەمدا ئاسۆس نەجیب وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە
- لە کابینەی حەوتەمدا ئاسۆس نەجیب وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە
- لە کابینەی هەشتەمدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
- لە کابینەی نۆیەمدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
هەروەها ڤالا فەرید وەزیری هەرێم
هەروەها لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا د. رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمان بووە و ئێستاش نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەیە کە تاکە پارێزگاری ژنە لە عێراقدا.