واشنتن بە فەرمی گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش وەک كارتێكى فشار بۆ ناچارکردنی تارانه بۆ قبوڵكردنى مەرجەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا، هه‌ڕه‌شه له ئێرانيش ده‌كات هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ نزيكبوونه‌وه له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان، خێرا و دڕندانه رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، به‌جۆرێك بوو كه گه‌وره‌ترين هه‌ڕه‌شه‌ى ئێرانى پێچه‌وانه كرده‌وه و مه‌ترسييه‌كانى ئاڕاسته‌ى خۆى كرده‌وه، ئێران ويستى به داخستنى گه‌رووه‌كه فشارێك بۆ ئه‌مريكا بهێنێت بۆ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئه‌مريكا به گه‌مارۆكه‌ى ئێران ناچار ده‌كات بۆ ملكه‌چبوون و ره‌زامه‌ندى به مه‌رجه‌كانى واشنتۆن.
له‌ئێستادا ئه‌مريكا و ئێران له ئاگربه‌ستدان، هه‌ردوولا به‌رهه‌ڵستى ده‌كه‌ن و چۆك بۆ مه‌رجه‌كانى يه‌كتر داناده‌ن، گه‌روى هورمز كه بازاڕى وزه و رێڕه‌وى بازرگانى جيهانه بووه‌ته كارتى فشارى واشنتۆن و تاران، له‌م نێوه‌نده‌شدا، جيهان به‌گشتى زيان ده‌كات و وڵاتانى ئه‌وروپا مه‌ترسييان لێنيشتووه و داواى هێوربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
گرنگی گەرووی هورمز
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییە ستراتیجییەکان لە جیهاندا، کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە گواستنەوەی وزە و بازرگانی نێودەوڵەتی. هەر هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم ڕێڕەوە بە تایبەتی لەلایەن هێزێکی وەک ئەمریکاوە بە تەنها کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت، بەڵکو کاریگەریی لە تەواوی ئابوری جیهان دەکات.
گەرووی هورمز دەروازەیەکی گرنگی وزەی جیهانییە کە نزیکەی ٢٠٪ی نەوتی جیهان لەم گەرووەوه دەگوازرێته‌وه، کە فاکتەر و سەرچاوەیەکی بنەڕەتییە بۆ ئاسایشی وزەی جیهان. گرنگی هورمز تەنها گواستنەوەی وزە نییە، بەڵکو ڕێگایەکی ئاسان و خێرا و هەرزانە و بەدیلی نییە. هەرچەندە ژمارەیەک بۆری نەوت لە سعوودیە و تورکیا هەن، بەڵام توانایان کەمترە لەو بڕەی کە لە هورمزەوە دەگوازرێتەوە، بۆیە هەر کێشەیەک لەم ناوچەیە دروست بێت بە خێرایی دەبێتە قەیرانێکی جیهانی.
داخستنى ئه‌م گه‌رووه وڵاتانى ئه‌وروپاى هێناوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه، بڕياره رۆژى هه‌ينى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى هاوپه‌يمانى ئه‌وروپى به‌ڕێوه‌بچێت كه زياتر له 40 وڵات له‌خۆده‌گرێت، ده‌يانه‌وێت له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ده‌رچه‌يه‌ك بدۆزنه‌وه تا گرژييه‌كان هێور بكرێته‌وه و گه‌رووى هورمز به كراوه‌يى بمێنێته‌وه.
له‌وباره‌يه‌وه ئه‌ليكسانده‌ر سته‌ب، سه‌رۆكى فينله‌ندا ده‌ڵێت: گه‌رووى هورمز ئێستا وه‌ك چه‌كێكى ئه‌تۆمى كاريگه‌ريى هه‌يه و وه‌ك كارتێكى فشار به‌كاردێت، ئه‌مه‌ش كاريگه‌ريى نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر نرخی وزه، به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌رتى په‌ين و خۆراك و بازرگانى جيهانيش كاريگه‌ريى نه‌رێنى داده‌نێت.
به‌كارهێنانى هوورمز له‌لايه‌ن ئێران و ئه‌مريكاوه بۆ گه‌يشتن به ويسته‌كانى جه‌نگ، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى هێناوه‌ته قسه، رێكخراوى فاو داوا ده‌كات رێگرى له گواستنه‌وه‌ى وزه و په‌يينى كيميايى نه‌كرێت له هورمزه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه پێشتر هه‌نگاوى له‌مشێوه‌يه بووه‌ته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له جيهاندا.جه‌ختيش كراوه‌ته‌وه كه پێويسته گواستنه‌وه‌ى پێداويستييه كشتوكاڵييه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ى دۆخه‌كه خراپتر نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا ئه‌م گه‌مارۆيه نه‌وه‌ستێنێت جيهان چى لێبه‌سه‌ردێت؟
گرنگى ئه‌م گه‌رووه له‌وه‌دايه كه نزيكه‌ى 20%ـى نه‌وتى جيهانى پێدا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ستانى ئه‌م گواستنه‌وه‌يه ئاڵنگارييه‌كى گه‌وره ده‌هێنێته به‌رده‌م ئاڵوگۆڕى نه‌وتى جيهان، به‌مه نرخى نه‌وت به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رى هه‌يه به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش له قه‌يرانه‌كانى پێشووتريش خراپتر بێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نرخى به‌نزين و گاز له وڵاتانى جيهان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، ناكۆكييه‌كه‌ى ئه‌مريكا و ئێران كاريگه‌ريى له‌سه‌ر هاوڵاتييه‌ك له‌م جيهانه دروستده‌كات كه به‌شێك نييه له‌م شه‌ڕه و له‌گه‌ڵيشيدا نرخى كاره‌با و گواستنه‌وه گشتييه‌كانيش به‌رزده‌بنه‌وه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌يه‌ى نرخيش مه‌ترسى دروستبوونى هه‌ڵاوسان له وڵاتانى جيهان دروستده‌كات.
جگه له‌و كاريگه‌رييه نه‌رێنييانه‌ى له بازاڕى وزه‌ى جيهان دروستده‌بێت، داخستنى هوورمز دۆخى ئابوورى جيهانيش تێكده‌دات به‌جۆرێك تێچووى گواستنه‌وه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌كاته‌وه و رێڕه‌وى بازرگانى جيهان په‌كى ده‌كه‌وێت و ده‌كرێت بازاڕى بۆرسه به‌ره‌و دابه‌زين بڕوات.
كێشه‌كه گه‌وره‌كه‌ش له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات بۆ جيهان ئه‌وه‌يه كه ئه‌م گه‌رووه به‌ديلى نييه، ره‌نگه رێگه‌ى جێگره‌وه دروست ببێت بۆ به‌شێك له وڵاتانى جيهان، به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانن بگه‌نه كاريگه‌رى گه‌رووى هورمز.
ئامانجەکانی ئەمریکا
گەمارۆی هورمز دەکرێت بە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی داهاتی نەوتی ئێران. بەوەی ئێران زۆر بە پەیوەندیدارە بە هەناردەی نەوت، هەر کۆنترۆڵێک لەسەر هورمز دەکرێت کاردانەوەی ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر ئابووری ئێران كه به زياتر له 400 مليۆن دۆلارى رۆژانه ده‌خه‌مڵێنرێت.
هه‌ر وه‌ستانێك له گواستنه‌وه‌ى كه‌شتييه‌كان له گه‌رووى هورمز فشارى ئابورى له‌سه‌ر ئێران دروستده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌مريكا وه‌ك كارت و چه‌كێك به‌كاريده‌هێنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ويستى ئێران له به ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆم و ناكۆكييه سياسييه‌كان.
جگه له‌وه‌ى ئه‌م گه‌رووه رێڕه‌وێكى ستراتيجييه، هه‌ر وڵاتێك بتوانێت كۆنتڕۆڵى بكات ده‌توانێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت و ئابورى جيهان دروستبكات.
له‌ئێستادا ئاگربه‌ستى نێوان ئێران و ئه‌مريكا و ئيسرائيل كه‌متر له 10 رۆژى ماوه، خولى يه‌كه‌مى گفتوگۆكان كه له پاكستان به‌ڕێوه‌چوو بێ ئه‌نجام كۆتايى هات، له‌ئێستادا جيهان چاوى له رێككه‌وتنى ئه‌و سێ وڵاته‌يه، بڕياره خولى دووه‌مى گفتوگۆكان له‌م هه‌فته‌يه‌دا و له رۆژى پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان به رێككه‌وتن كۆتايى بێت جيهان ده‌توانێت جارێكى ديكه هه‌ناسه‌ى ئارامى هه‌ڵبمژێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هيچ لايه‌نێك ئاماده نه‌بێت له دانوستانه‌كاندا سازش بكات، ئه‌گه‌رى هه‌يه جارێکی دیکە پشێوی و جەنگ لە ناوچەکە سەرهەڵبداتەوە