به‌ڕێوه‌چوونى جه‌ژنى قوربان و قوربانيكردن له هه‌رێمى كوردستان و ناخى تاكى كورد، ته‌نها رێوڕه‌سمێكى ئايينى نييه و كارێكيش نييه له ساڵێكدا جارێك دووباره ببێته‌وه، كه‌لتورى هاوكارى، هاوسۆزى و پشتگيريى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌شێكن له كه‌سايه‌تى تاكى كورد، به‌جۆرێك پێويستييه مرۆييه‌كان و لێقه‌ومان له‌كوێ هه‌بێت، ده‌ستى هاوكارى كورد له‌وێ ئاماده‌يى ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌چوونى جه‌ژنى قوربان، كه ره‌هه‌ندێكى ئايينى هه‌يه و په‌يوه‌سته به هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك كه ئايينى ئيسلام په‌يڕه‌و بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه مرۆڤه‌كان فێرببن فه‌رمانه‌كانى خودا جێبه‌جێ بكه‌ن و قوربانى بده‌ن بۆ به‌هێزبوونى په‌يوه‌ندييه رۆحييه‌كانى تاك له‌گه‌ڵ خودا، هه‌روه‌ها به‌شێكى گرنگ و گه‌وره‌ى قوربانيكردن گرنگيدانه به كه‌سانى چوارده‌ور و ئه‌وانه‌ى پێويستيان به هاوكاريى هه‌يه به‌تايبه‌ت كه‌سانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام ئايا له هه‌رێمى كوردستاندا قوربانى و به‌خشين ته‌نها له بۆنه ئايينه‌كاندا ماوه‌ته‌وه يان سنورى زياترى بڕيوه؟
له هه‌رێمى كوردستان به‌خشين رۆڵێكى گرنگى هه‌يه له به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، له‌م ڕێيه‌وه هه‌ستى يه‌كگرتويى و خۆشه‌ويستى و پشتيوانى بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ مێژوويه‌كى دوور نه‌ڕۆين چه‌ندين كرده‌ى به‌خشين ده‌بينين كه خۆشه‌ويستى و يه‌كگرتوويى كوردى له پرسه قورس و گه‌وره‌كاندا پيشانداوه، له هاوكاريكردنى كه‌سانى لێقه‌وماو تا كاره‌ساته گه‌وره‌كانى ناوخۆ و پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش.
له‌كاتى كێشه و كاره‌ساته ناوچه‌ييه‌كاندا، كورد رۆڵێكى گه‌وره‌ى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كاندا بينى، كاتێك له شه‌ڕى داعشدا هه‌زاران خێزان ئاواره بوون، هه‌رێمى كوردستان بووه په‌ناگه‌يه‌كى ئارام بۆ مانه‌وه‌يان، له‌گه‌ڵيشيدا چه‌ندين هه‌ڵمه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خێزانه ئاواره و په‌نابه‌رانه كۆكرانه‌وه، به هه‌زاران تۆن خواردن و پێداويستى و جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌ليان پێشكه‌شكرا و له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ست نه‌نرا به ڕووى هيچ لێقه‌وماوێكدا.
دواى دۆخى شه‌ڕى داعش، يه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوه‌وه، قه‌يرانى دارايى و دواكه‌وتنى مووچه و پاشه‌كه‌وتى مووچه بوو، بۆ هه‌رێمى كوردستان كه له دۆخێكى ئابورى جێگيردا ده‌ژيا ئه‌م قه‌يرانه داراييه شۆكێكى گه‌وره بوو، به‌شێكى زۆرى هاوڵاتييان دووچارى كێشه كرده‌وه، له‌وكاته‌وه تا ئێستاش، به‌خشينى پاره و هاوكارى ماددى و يارمه‌تيدانى نه‌خۆش و به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌سانه‌ى تێچووى نه‌خۆشييه‌كانيان زۆره ياخود پێويستى به ده‌ره‌وه‌ى وڵاته، بووه‌ته نه‌ريتێكى كۆمه‌ڵايه‌تيى هه‌ميشه‌يى و ئه‌م هاوكارييانه به‌شێوه‌ى شاراوه بێت ياخود له‌ڕێى سۆشياڵ ميديا يان ته‌نانه‌ت به‌رنامه ته‌له‌ڤزيۆنييه‌كانيش ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌كاتى كاره‌ساته سروشتييه‌كانى به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا دێت، هاوده‌مى و يه‌كگرتوويه‌كى گه‌وره دروست ده‌بێت بۆ به‌خشين و هاوكارى، له‌كاتى دروستبوونى لافاو له چه‌مچه‌ماڵ له مانگى 12 ساڵى رابردوو، هاوڵاتييه‌كى زۆر زيانى گيانى و مادديان كرد، جگه له پيشاندانى هاوخه‌مى قوڵ بۆ قوربانييه گيانييه‌كان، له‌گه‌ڵيشيدا هاوكارييه مادييه‌كان ده‌ستيان پێكرد، به مليۆنان دۆلار بۆ لێقه‌وماوانى ئه‌و كاره‌ساته سروشتييه كۆكرايه‌وه، كه‌سانى ئاسايى و سه‌رمايه‌دا و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كه‌ناڵه ميدياييه‌كان به‌شدارييان تێدا كرد، به‌جۆرێك دوو هێنده‌ى زيانه‌كان، هاوكارى كۆكرانه‌وه و توانرا قه‌ره‌بووى ئه‌وانه بكرێته‌وه كه به‌هۆى لافاوه‌كه‌وه زيان به ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنى كاره‌كه‌يان كه‌وتبوو.
کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت، هه‌ژار، لێقەوماوان و نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، یەکێکە لە بەهێزترین نموونەکانی بەخشین و هاوپشتی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، چه‌ندين سه‌نته‌ر و لايه‌ن و كه‌سانى خۆبه‌خش كارى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه گرانبه‌هاكان ديارترينيان سه‌نته‌رى دروستكردنى قاچى ده‌ستكرد و كورسى خاوه‌نپێداويستييه تايبه‌ته‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێويستيانه، له‌گه‌ڵيشيدا نه‌خۆشخانه‌ى هيوا كه تايبه‌ته به توشبووانى شێرپه‌نجه له‌لايه‌ن خێرخوازانه‌وه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام هاوكارى ده‌رمان و مادديان بۆ ده‌ڕوات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێكى زۆر له رێكخراو و كه‌سانى خۆبه‌خش هه‌يه كه به به‌رده‌وامى كارى به‌خشينى هاوكارى به منداڵانى بێباوك و بێ سه‌رپه‌رشت ده‌كه‌ن، له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه به‌شێكى سۆشياڵ ميدياكان به به‌رده‌وامى كارده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێويستيان پێيه‌تى.
ئه‌م نموونه كه‌مانه‌ى باسمان كردن له چوارچێوه‌ى هه‌رێمى كوردستاندابوون به‌ڵام هاوكاريى و هه‌ستى به‌خشين له‌لاى ئێمه ته‌نها بۆ خۆمان نييه، كاتێك له شوباتى ساڵى 2023 بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ى له باكور و رۆژئاواى كوردستان و توركيا و سوريا رووياندا، هه‌رێمى كوردستان بووه به‌شێكى ديار له ناردنى هاوكارى، چ له‌ڕێى خه‌ڵكه‌وه و چ له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕێكى زۆر له خواردن و جلوبه‌رگ و پێداويستى رۆژانه نێردرا، ئه‌مه جگه له ناردنى تيمى مرۆيى پزيشكى و به‌شێوه‌ى جياوازيش كه‌مپه‌ينى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ لێقه‌وماوان ئه‌نجامدرا.
هه‌ر له‌و كاره‌ساته‌دا كه دوو پارچه‌ى كوردستانى گرته‌وه، بازرگانان و كه‌سانى سه‌رمايه‌دار و كه‌سانى ئاساييش هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌يان ئه‌نجامدا و توانيان هاوكارييه‌كى باش بگه‌يه‌ننه لێقه‌وماوان له‌كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان خۆى له قه‌يرانێكى قوڵ و قورسى داراييدا بوو.
نوێترين هاوسۆزيى نه‌ته‌وه‌يى كه له به‌خشينێكى گه‌وره‌دا دروستبوو له هه‌رێمى كوردستان، پيشاندانى هاوسۆزى و هاوخه‌مى و هاوكارى بوو بۆ كوردانى رۆژئاواى كوردستان، كاتێك حكومه‌تى سوريا هێرشى كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشينه‌كانى سوريا و دواتر گه‌وره‌بوونى ناكۆكيى و هێرشه‌كان، دۆخێكى مرۆيى قورس له رۆژئاواى كوردستان دروستبوو، له هه‌رێمى كوردستان هاوكارييه‌كان به ماددى و مه‌عنه‌وى به‌شێوه‌يه‌كى فراوان دروستبوون.
ئه‌وه‌ى كوردانى باشورى كوردستان بۆ هاو زمان و هاو نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆيان كرد له رۆژئاوا، به‌ڕێوه‌بردنى خۆپيشاندانى چه‌ندين رۆژى بوو بۆ پيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى به‌رامبه‌ر پێشێلكارييه مرۆيى و ياساييه‌كان كه ده‌كرانه‌سه‌ر كوردان، خۆپيشاندانه‌كان چه‌ندين رۆژيان خاياند و له‌و ماوه‌يه‌دا ده‌يان هه‌زار كه‌س به‌شدارييان تێدا كرد.
ئه‌م كۆده‌نگييه ته‌نها له هاوكارييه مه‌عنه‌وييه‌كاندا كورت نه‌بوه‌وه، به‌ڵكو كه‌مپه‌ينێكى به‌رفراوانى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ كوردانى رۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو، ته‌واوى كه‌ناڵه ميدياييه‌كان كه‌مپه‌ينى به‌رفراوانيان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارييه‌كان ئه‌نجامدا، هاوڵاتييانى باشورى كوردستان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان هاوكارييه‌كانيان گه‌يانده براكانيان، ديمه‌نى ناردنى ئه‌م به‌خشينانه‌ش له‌ڕێى بارهه‌ڵگرى گه‌وره‌وه بووه وێنه‌يه‌كى جوانى به‌خشين له‌لاى تاكى كورد و بووه هۆكارێكيش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تيى و تا راده‌يه‌كيش نه‌هێشتنى جياوازيى و ناكۆكييه ئايدۆلۆجييه‌كان.
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان، ناردنى هاوكاريى و به‌خشينه‌كان ‘خێر‘ له‌لايه‌ن هاوڵاتييانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌جۆرێك به‌شێك له هاوڵاتييان هاوكاريى و خێره‌كانيان ره‌وانه‌ى كيشوه‌ره‌كانى ديكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌فريقيا كه كه‌سانى هه‌ژار و نه‌داريان تێدايه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ساڵانه پێش هاتنى جه‌ژنه ئاينييه‌كان، بۆئه‌وه‌ى هه‌مووان وه‌ك يه‌ك جه‌ژن بكه‌ن، هاوكارييه ناوخۆييه‌كان زياد ده‌بن، كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نى كۆمپانياكان، له‌ڕێى دروستكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكييه‌وه پێداويستييه‌كان ده‌گه‌يه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ى پێويستيانه تا دڵنيا ببنه‌وه هه‌مووان وه‌ك يه‌ك له نانى جه‌ژن ده‌خۆن.
له ئێستاشدا كه جه‌ژنى قوربانه، هاوشێوه‌ى هه‌موو ساڵانى ديكه، له هه‌رێمى كوردستان كه زۆرينه‌ى دانيشتووانه‌كه‌ى موسوڵمانن، ژماره‌يه‌كى زۆر و به‌رچاو ئاژه‌ڵ كراونه‌ته قوربانيى، هه‌ر كه‌سێكيش قوربانييه‌كه، دڵنيا ده‌بێته‌وه قوربانييه‌كه‌ى بگاته ده‌ستى كه‌سێك كه هه‌ژار بێت، ياخود پێويستى پێى بێت، له‌و رێيه‌وه هه‌م ئه‌ركه ئاينييه‌كه و هه‌م به‌خشينه‌كه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى رێك و پێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.