تورکیا لە چوارچێوەی کاریگەرییەکانی شەڕی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئابوریی وڵاتانی کەنداو و بەتایبەتی دوبەی، لە هەوڵی ئەوەدایە ئیستانبوڵ وەک ناوەندێکی ئابوریی بەهێز لەناوچەکە بەرەوپێش ببات. بۆ حکومەتی تورکیا شەڕی دژی ئێران هەوڵەکانی پێ چڕ کردووەتەوە تاوەکو ئابورییەک کە هێشتا لە ناو یەکێک لە خراپترین قەیرانە داراییەکانی مێژووی ئەو وڵاتەدایە، بەرەوپێش ببات.

شەڕی دژ بە ئێران و تێکچوونی سیستمی گواستنەوەی کەلوپەل و کاڵا لە ناوچەکەدا بەهۆی جەنگەکەوە، دوو لایەنەیە بۆ تورکیا، لەلایەک بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ناچارکردووە دەست ببەن بۆ یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکەیان بەمەبەستی پاراستنی بەهای لیرە، لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتێکی زێرینی بۆ رەخساوە بەهۆی شەلەل بوونی گواستنەوە لە کەنداو و دوبەی بەتایبەتی.

ئەم جەنگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشێوی و نائارامی دروستکرووە ئەمەش ئەو چانسەی داوەتە تورکیا کە وەک مۆدێلێکی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی نیشانبدات بۆ راکێشانی بازرگانان و وەبەرهێنانی جیهانی.

لە کاتێکدا مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران زیانێکی بەرچاویان بە ژێرخانی دوبەی، بەحرەین، سعودیە و قەتەر گەیاندووە، تورکیا کە خاوەنی بەرگرییەکی ئاسمانیی بەهێزە و پێنجەم هێزی ناتۆیە، تاڕادەیەکی زۆر بێ زیان دەرچوو لە هێرشە ئاسمانییەکان کە تاران ئەنجامیداوە لە ناوچەکەدا. 

کات بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا تەواو دەبێت. شەڕەکە هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆی پێ نەگەیاندووە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناتۆ ڕێگری لەو مووشەکانە کرد کە لە ئێرانەوە بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە تورکیا ئاراستە دەکران.

بەڵام هەر لە مانگی یەکەمی شەڕەکەوە، حکومەتی تورکیا ناچار بوو بە بەهای نزیکەی ٢٦ ملیار دۆلار سەروەت و سامانی وڵاتەکەی بفرۆشێت بۆ پاراستنی بەهای لیرەی تورکی کە بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین بوو. هەروەها بە نزیکەیی ٢٢ تۆن زێڕی فرۆشت، دواتریش ٣٤ تۆن زێڕی دیکەی فرۆشتووە، بۆ راگرتنی هاوسەنگیی دراوەکەی.

هەڵاوسان لە تورکیا کە بەپێی پلانی بوژانەوەی ئابووری کە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن مەهمەت شیمشەکەوە وەزیری دارایی داڕێژرابوو، بڕیار بوو هەڵاوسان لە ئاستی لە سەدا ١٥ سەقامگیر ببێت، بەڵام بۆ لەسەدا ٤٠ بەرزبووەوە.

هاوکات، بودجەی وڵاتەکە کە لەسەر بنەمای خەمڵاندنی نرخی نەوت بە ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دانرابوو، پێویستی بە پێداچوونەوەی تەواوەتی هەیە دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێک ١١٠ دۆلاری تێپەڕاند. هەرچەندە نرخەکە دابەزیوە، بەڵام هێشتا بۆشایییەکی بەرچاو لە نێوان پێشبینییەکانی تورکیا و واقیعدا ماوە. کۆمپانیای بۆتاش کە کۆمپانیایەکی نیشتمانی غازە، دەبێت یارمەتییەکانی حکومەت سێ ئەوەندە زیادبکات کە لە ئێستادا نزیکەی شەش ملیار دۆلارە، بۆ پڕکردنەوەی جیاوازی نێوان نرخی غازی جیهانی و ئەو نرخەی کە بەکاربەرانی تورکیا دەیدەن. لە ئەنجامدا پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ کورتهێنانی بودجە لە تورکیا بگاتە 45 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا پێشبینییەکان بۆ 30 ملیار دۆلار کورتهێنانبوو.

لەنێوان ئه م ئامارە تاریکانەدا تا ئێستا هیچ ئاماژه یه ک بۆ کاتی گه ڕانه وه ی نرخی نه وت و گاز بۆ ئاستی پێش جه نگ نییە، تورکیا هه وڵده دات پێگه ی خۆی وه ک ئاشتیخوازترین و سه قامگیرترین وڵات له رۆژهه ڵاتی ناوەڕاستدا پته وتر بکات. لەمبارەیەوە لە کۆنفرانسێکدا کە لە کۆشکی دۆلماباخچە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو بە ناوی “ناوەندی وەبەرهێنانی سەدەی بەهێزی تورکیا”، ئەردۆغان پلانێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد کە ئامانج لێی راکێشانی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران بوو بۆ وڵاتەکە.

پلانەکە ڕێگە بە کەمکردنەوەی باج و لێخۆشبوونی بەرفراوان دەدات بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ناوەندی دارایی ئیستانبوڵ کاردەکەن، لێخۆشبوون لە باجی داهات لەسەر داهاتی بیانی بۆ تورکەکان کە دەگەڕێنەوە وڵات، کەمکردنەوەی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ترانزێت و لێخۆشبوون بۆ هەناردەکاران، و هاندانەکانی دیکە کە بۆ ئەوە دانراون تورکیا ببێتە شوێنێکی پەسەندکراوی وەبەرهێنانی ناوچەیی.

تەماحەکانی ئەردۆغان زۆر لەو سنوورانە زیاترە. هەرچەندە بەڕوونی باسی لەوە نەکردووە، بەڵام ئامانجی ئەوەیە کە جێگەی دەوڵەتانی کەنداو بەتایبەتی دوبەی بگرێتەوە وەک ناوەندێکی بازرگانی جیهانی و ناوەندێک بۆ بەبازاڕکردنی هەموو جۆرە کاڵایەک.

کرانەوەی دەرگایەکی نوێ

کاربەدەستانی تورکیا خواستی خۆیان بۆ سەرمایەگوزاری لە سێبەری ئەو جەنگەدا بە ئاشکرا خستووەتەڕوو، ئەوەش بەهۆی لاوازبوونی رۆڵی دوبەی، دەوحە و ریاز لەئەنجامی ناسەقامگیریی وڵاتەکانیان بەهۆی هێرشی درۆنیی ئێرانەوە.

لە لێدوانەکانی سەرەتای ئەم مانگەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە مانگی ڕابردوو لەگەڵ ٤٠ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جیهانی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێی وڵاتەکەی، شەڕەکەی وەک نیعمەتێک بۆ خواستەکانی ئەنقەرە بۆ گۆڕینی ئیستانبوڵ بۆ یەکێک لە ناوەندە داراییە پێشەنگەکانی جیهان خستەڕوو.

وەزیری خەزێنە و دارایی تورکیا هەر دوای کۆبوونەوەکە ئەوەی پشتڕاستی کردەوە کە حکومەت پرۆژەیەکی پێشکەوتوو بۆ راکێشانی سەرمایەدارانی بیانی ئامادە دەکات.

بیلال باگیس، بەرپرسی بەشی ئابووری لە زانکۆی فاتح سوڵتان مەهمەت ڤاکیف لە ئیستانبوڵ وتی، باشتربوونی سەقامگیریی ئابووریی تورکیا و هاندانە داراییە جۆراوجۆرەکان لەلایەن حکومەتەوە یارمەتیدەر بوون بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی وڵاتەکە وەک ناوەندێکی ناوچەیی و "پەناگەیەکی سەلامەت".

لە شیکارییەکی کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزیدا باگیس دەڵێت، ژینگەیەکی وەبەرهێنانی ئازاد، ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوە و گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل هاندان و پشتگیری دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی تورکیا لەم رووەوە.

گونی یەڵدز، راوێژکار لە گروپی ئەنتێسیسی کەنداو، رایگەیاند، لەکاتێکدا ئەنقەرە هێشتا ڕێوشوێنەکانی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوردەکردن و گواستنەوەی کاڵای یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت کەمکردنەوەی باج بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکرێت کە لە رێگەی تورکیاوە کاڵا دەفرۆشن بەبێ ئەوەی هاوردەیان بکەن بۆ ناوخۆی وڵاتەکە.

وتی: "ئەوە پاڵپشتییەکی راستەوخۆیە بۆ ئەو جۆرە بازرگانییە نێوەندگیرییەی کە دوبەی بۆ ماوەی دوو دەیەیە خاوەندارێتی دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "دیارە ئێستا یارییەکە بەهۆی ئەو شەڕەی لەناوچەکەدا هەبوو ئێستا گۆڕاوە."

وەزارەتی گەنجینەی تورکیا دەڵێت، پلانەکان بەوجۆرەیە کە ئامانجەکان بەدەستبهێنن لە راکێشانی وەبەرهێنەرە بیانییەکان، هەروەها کردنەوەی سەنتەری دارایی ئەستەنبوڵ (IFC).

هەروەها تورکیا پلانەکانی بەوشێوەیەیە کە لەسەدا سەد لە باجی کۆمپانیاکان لە داهاتی هەناردەکردن تا ساڵی ٢٠٣١ خۆشببێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی وتووە: “سەرنجێکی زۆر لەسەر ئەوەیە ستراتیجی بەهێز هەیە بۆ رووکردنە تورکیا وەک رێڕەوی نوێ”.

وتەبێژەکە وتویەتی، "ئەمە تەنها لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا سنووردار نییە؛ ئێمە بەشداریکردن لە ئاستی حکومەتیشدا دەبینین". ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیستانبوڵ "سودێکی سێ لایەنەی بەهێزی هەیە کە لەسەر جوگرافیا و داهێنان و قووڵایی ئابووری بونیاتنراوە".

 

دەشڵێت، " دامەزراوەکان لە ئیستانبوڵەوە دەتوانن لە ماوەی چوار کاتژمێردا بگەنە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن کەس و بەمەش ئیستانبوڵ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت  بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جددی ڕکابەری ناوەندەکانی وەک دوبەی بکات.

لە ئێستادا ئیستانبوڵ لە ریزبەندیی پێوەرەکانی ناوەندە داراییە جیهانییەکان لە پلەی ١٠١دایە، کە لەلایەن کۆمپانیای Z/Yen Partners بە هاوکاری پەیمانگای گەشەپێدانی چین ریزبەندییەکە بڵاوکراوەتەوە و زۆر لە دوای دوبەیەوەیە کە لە پلەی (٧)مدایە، ئەبوزەبی (٢١)، دەوحە (٤٨) و ڕیاز لەپلەی (٦١)دایە.

ئابووریی تورکیا لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی ساڵی ٢٠١٨ەوە تووشی هەڵاوسانی زۆر گەورەە و دابەزینی بەهای دراوکەی بووەتەوە. گونەی یەڵدز دەڵێت، "لیرەی تورکی ساڵانە بە نزیکەیی یەک لەسەر پێنجی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدەدات".

رەخنەگران ئیدارەی ئەردۆغانیان بە خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری تۆمەتبار کردووە و ئاماژەیان بە سیاسەتێکی  شکستخواردووی ئابووری کردووە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، پارێزگاری لە رێژەی سوودی نزم دەکات. حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سیاسەتەکە بەرزکردنەوەی ئابووری و کۆتاییهێنانە بە دەستبردنە بۆ دراوی بیانی.

لە کاتێکدا کە IFC ڕاپۆرتی زیادبوونی ئارەزووی کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندووە بۆ هەناردەکردنی کاڵا لە رێگەی ئیستانبوڵەوە، مێریم گۆکتێن، پسپۆڕی ئابووری لە پەیمانگای ڤییەنا بۆ لێکۆڵینەوە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاندووە، "کاتێک سەیری ڕاپرسییەکانی کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەکەین لەو کۆمپانیایانەی کە لقیان لە تورکیایە، گلەیی سەرەکییان هەیە لە پێشبینینەکردن و ناڕوونی لە سیاسەتی ئابووری، ناسەقامگیریی سیاسی، نادڵنیایی یاسایی و هەڵاوسانی بەرز ".

گۆکتێن دەڵێت، "هیچ کام لەم کێشانە لە کورتخایەندا چارەسەر ناکرێن، تورکیا تا ئێستا ناوەندێکی دارایی نەبووە بەمانای رێڕەوی سەرەکیی گواستنەوەی کاڵا، پێشبینی ناکەم تورکیا ببێتە ناوەندێکی گواستنەوەی هاوشێوەی دوبەی".

سەلیم کۆرو، پسپۆڕ لە سیاسەتی گشتی لە زانکۆی نۆتینگهام دەڵێت، "بەشێک لە سەرنجڕاکێشیی دوبەی ئەوەیە کە جۆرێک لە، کەشوهەوای کولتووری، یاسایی، سیاسیی پتەوی دامەزراوەیی هەیە و لایەنە بیانییەکان دەتوانن قسەیان هەبێت لەوەی کە دەیانەوێت چی بکەن، بەڵام ئەوە لە ئیستانبوڵ، یان هەر شوێنێکی تری تورکیا بەجۆرە نییە.”

حەسەن دینسەر، پسپۆڕی دارایی لە زانکۆی ئیستانبوڵ مێدیپۆل، وتی، هەوڵەکانی تورکیا بۆ هێنانی وەبەرهێنەر لە دەرەوەی وڵات پێویستە وەک "بەهێزکردنی پێگەکەی وردە وردە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک کێبڕکێیەکی راستەوخۆی کورتخایەن".

دینسەر بە کەناڵی جەزیرەی وتووە، "لە سیستەمە داراییە گەشەنەکردووەکاندا، متمانەی وەبەرهێنەران بە پلەی یەکەم بەهۆی توانای پێشبینیکردن و شەفافیەتەوە بەرز و نزم دەکات".

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "متمانەپێکراوی سیاسەتە ئابوورییە درێژخایەنەکان، وەک ناوەندی دارایی ئیستانبوڵ، کاریگەرییە درێژخایەنەکانیان بەندە بە جێبەجێکردنی بەردەوام و هاوتەریبی دامەزراوەییەوە".

وەسفکردنی تورکیا وەک تەنها پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، چیتر بەس نییە بۆ گەیاندنی قورسایی ستراتیژییەکەی. لەمبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، “تورکیا تەنها ڕێڕەوێکی ترانزێت نییە، بەڵکو بنکەیەکی پێویستە بۆ ڕێڕەوی بازرگانی و وزە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.”

 ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا "پێویستە" چونکە شەڕەکە دەریخست کە پشتبەستنی ناوچەکە بە رێڕەوێکی دەریایی ناوەندی- کەنداوی عەرەب، کە بەستراوەتەوە بە گەرووی هورمزەوە، و رێڕەوێکی لاوەکی بەناو گەرووی بابولمەندەب لە نزیک یەمەن و دواتر بۆ کەناڵی سوێس- دەوڵەتانی کەنداو و ئابووریی جیهان دەکاتە بارمتە. ئەردۆغان هەوڵ دەدات ئەم وڵاتانە قەناعەت پێبکات کە تورکیا لەم وابەستەیی و هەڕەشەی بارمتەبوونە رزگاریان دەکات.

خەونی گۆڕینی تورکیا بۆ ناوەندێکی وزە و بازرگانی تازە نییە؛ ئەردۆغان زیاتر لە دە ساڵە سەرقاڵی ئەوەیە. به ڵام ته نانه ت به په یوه ندییه کانی به هێڵی نه وتی ڕوسیه وه که به ئەوروپاشه وه بەستراوەتەوە و ده ستپێکردنەوەی په یوه ندییه دیپلۆماسییەکانی له گه ڵ میسردا، تورکیا بوو به گه وره ترین هاورده کاری غازی میسری پێشئەوەی میسر خۆی بکەوێته قه یرانەوه و له هه نارده کاری غازەوه بگۆڕێت بۆ هاوردەکاری غاز، هەموو ئەمانە رێگری لە خواستی تورکیا دەکەن بۆ بوونی بە ناوەندێکی بازرگانیی ناوچەیی.