شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى نوێى عێراق، ناڕه‌زايه‌تيى پارتى ديموكراتى كوردستانى لێكه‌وته‌وه، له‌وباره‌يه‌وه عه‌لى حسێن، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديوكراتى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا وتى: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ نزار ئامێدى، سه‌رۆككۆمارى نوێى عێراق و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيش نييه وه‌ك حيزبێك، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى سياسييه كه له‌دواى ساڵى 2003ـوه له عێراق چه‌سپيوه و ئێستا پێشێلكراوه كه ئه‌وانيش (هاوبه‌شى، هاوسه‌نگى، سازان)ـن.
پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌گوێره‌ى عورفى سياسى، سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ عه‌ره‌بى سوننه و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بۆ عه‌ره‌بى شيعه‌يه، پێكهاته‌كانى ديكه بۆ هه‌ڵبژاردنى كانديد له‌نێو خۆيان‌دا رێككه‌وتن ده‌كه‌ن و نوێنه‌رى خۆيان دياريده‌كه‌ن، به‌ڵام كورد له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆماردا به‌يه‌كه‌وه ئه‌و بڕياره ناده‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌مجاره‌ش له ده‌ره‌وه‌ى كورد و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان رێككه‌وتن كراوه؛ ئه‌مه به هۆكارێك بۆ لاوازكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن: ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى لايه‌نه عه‌ره‌بييه‌كان له‌سه‌ر حسابى به‌رژوه‌ندييه‌كانى كورد بڕيار بده‌ن.
ئه‌م ناڕه‌زايه‌تييه‌ى پارتى ته‌نها له چوارچێوه‌ى به‌ياننامه‌ى سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى و ناڕه‌زايه‌تييه‌كاندا نه‌مايه‌وه، له‌سه‌ر داواى سه‌ركردايه‌تيى پارتى ديموكراتى كوردستان، نوێنه‌ر و وه‌زيره‌كانى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌غداديان به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشت و له 16 نيسان كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارييان بۆ بڕياردان له دۆخه‌كه ده‌ستپێكرد، دواى دوو رۆژيش له كۆبوونه‌وه بڕياره‌كه‌يان بۆ رايگشتى راگه‌ياند.
هه‌نگاوى پارتى بۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ده‌ستبردن بو بۆ (بايكۆت) له 18ـى نيسان له راگه‌يه‌نراوێكى فه‌رميدا رايانگه‌ياند كه دانيشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بايكۆت بكه‌ن تا كاتێكى ناديار، به‌ڵام ئه‌مه يه‌كه‌م بايكۆتى پارتى نه‌بوو له پرۆسه‌ى سياسى، ره‌نگه كۆتا بايكۆتيشيان نه‌بێت.
دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى نوێ له عێراق، هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، پارتى به هه‌مانشێوه‌ى 10ـى تشرينى يه‌كه‌مى 2024 بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكى كرد، دواتريش ره‌خنه‌ى له شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه گرت و ناڕازيى بوو له راده‌ستكردنى ئه‌و پۆسته كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى پێشتر جێبه‌جێ كرا و حيزبه‌كه به‌شدارى تێدا نه‌كردبوو.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى پارتى ديموكرات و كشانه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى سياسى عێراق (تا كاتێكى ناديار) پرسيارێك ده‌وروژێنێت، بايكۆت له پرۆسه‌ى سياسيدا چييه و كاريگه‌رييه‌كانى چى ده‌بێت، ئايا له رابردوودا ئه‌م هه‌نگاوه توانيويه‌تى لايه‌نێك سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى داواكانى يان له كارتێكى فشار زياتر هيچى ديكه‌ى لێ سه‌وز نابێت؟
بايكۆت (Boycott) خۆدورگرتن يان ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شييه‌كه بۆ دروستكردنى فشار، ئيتر فشاره‌كه سياسى بێت يان ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ميشه بۆ لايه‌نى به‌رامبه‌ره و وه‌ك كارتێك به‌كاردێت به‌رامبه‌ر ئامانجێكى دياريكراو، له پرۆسه‌ى سياسيدا هه‌ندێك جار كاتێك گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كان ناگه‌نه ئامانج، بايكۆت ده‌بێته جێگره‌وه.
پارتى ديموكراتى كوردستان له كۆتا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق توانى ده‌نگێكى زۆر به‌ده‌ستبهێنێت كه يه‌ك مليۆن ده‌نگ بوو، حيزبه‌كه به‌گوێره‌ى ئه‌و داتايانه‌ى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بڵاويكرده‌وه بووه خاوه‌نى 27 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌گه‌ڵ به‌هێزى پێگه‌كه‌ى، به‌ڵام حيزبه‌كه بايكۆت وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه لێدانى راسته‌وخۆيه له شه‌رعيه‌تى سياسى عێراق، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ى زياتر له 30 كورسى په‌رله‌مان و كشانه‌وه‌ى وه‌زير و به‌رپرسان له حكومه‌تى عێراق سه‌ره‌كيترين بنه‌ماى پرۆسه‌ى ديموكراسى كه به‌شداريكردنى هه‌موو لايه‌نه‌كانه، تێكده‌دات.
له‌نێوان ساڵانى 2010 بۆ 2014 نوێنه‌رانى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆى كێشه له‌سه‌ر كێشه‌ى نه‌وت و گاز و بودجه و ناكۆكييه‌كان تايبه‌ت به ده‌سه‌ڵات، چه‌ند جارێك بايكۆتى دانيشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان كردووه، ئه‌م بايكۆت كردنانه فشاره سياسييه‌كانى له‌سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ند زيادكرد، ئه‌م بايكۆتانه‌ى لايه‌نه كوردييه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ى له گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كاندا تاڕاده‌يه‌ك ره‌نگى دابوه‌وه، به‌ڵام ته‌نها له چوارچێوه‌ى فشاردا مانه‌وه و نه‌بوونه چاره‌سه‌رى سه‌ره‌كى كێشه‌كان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له كێشه سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيشدا، چه‌ندين جار هێزه سياسييه‌كان يان بايكۆتيان كردووه، ياخود هه‌ڕه‌شه‌ى بايكۆت كردن، تا ئێستا هيچ پرسێكى گه‌وره‌ى سياسى به‌هۆى بايكۆتى لايه‌نێكه‌وه نه‌گۆڕاوه و ئه‌وه‌ى له هێزه كوردييه‌كانيشدا رويانداوه و به‌ده‌ستهاتوون، ته‌نها فشارى سياسى بووه له‌ڕێى به‌كارهێنانى كارتى بايكۆت كردنه‌وه.
له مێژووى سياسى عێراقدا، بايكۆت زيانى له چه‌ند حيزبێكى سياسى داوه، چونكه بايكۆت ئه‌گه‌ر لايه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى فشار و گه‌يشتن به رێككه‌وتن بيكه‌ن پێويسته بايكۆتێكى كورتخايه‌ن بێت، به‌ڵام بايكۆتێك لايه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سياسى دروبخاته‌وه حيزب و لايه‌نه‌كه لاواز ده‌كات و له بازنه‌ى سياسه‌ت نايهێڵێت، ئه‌م راستييه‌ش به‌سه‌ر گه‌وره‌ترين حيزبى سوننه‌ى عێراق رويدا، كاتێك (الحزب الإسلامي العراقي) خاوه‌نى پۆستى باڵا بوو له حكومه‌ته‌كانى عێراق و زۆرينه‌ى ده‌نگى سوننه‌ى هه‌بوو له شه‌قامى سياسى عێراقدا، دواى بايكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2005 و ديارنه‌مانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، حيزبه‌كه به‌ره‌و پاشه‌كشه‌يه‌كى گه‌وره رۆيشت، دواتر له ساڵى 2010 سه‌ربارى به‌شداريكردنه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام پێگه سياسييه به‌هێزه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و چيتر هێزى يه‌كه‌مى سوننه‌كان نه‌مايه‌وه.
يه‌كێكى ديكه له پرۆسه‌ى بايكۆت له عێراق كشانه‌وه‌ى فراكسيۆنى سه‌در بوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كاتێك سه‌درييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2022 به به‌ده‌ستهێنانى 73 كورسى په‌رله‌مانى توانيان ببنه هێزى يه‌كه‌م له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ڵام به بڕيارێكى رێبه‌رى ره‌وته‌كه له پرۆسه‌ى سياسى كشانه‌وه، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى رابردووش بايكۆتى هه‌ڵبژاردنى كرد، ئه‌مه‌ش وايكرد پێگه‌ى سه‌درييه‌كان لاواز ببێت.
داواكانى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆككۆمار سه‌ره‌كيترين هۆكار بو ئه‌و حيزبه په‌نا بۆ فشار له‌ڕێى بايكۆته‌وه ببات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌يه كه له‌رابردوودا هه‌رێمى كوردستان و پرسى كورد له به‌غداد دووچارى كێشه‌ى زۆر گه‌وره بوونه‌وه، له بڕينى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم و نه‌ناردنى موچه و راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێى به‌نده‌رى جه‌يهانه‌وه كه هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه زيانيان له پێگه و تواناى ئابورى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵام نه‌ك به ته‌نها پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ڵكو هيچ هێزێكى سياسى كورد بايكۆت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى له حكومه‌ت وه‌ك فشارێك به‌كارنه‌هێنا.
ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت، له چه‌ند لايه‌نێكه‌وه زيان له پێگه‌ى كورد ده‌دات له عێراق، به كشانه‌وه‌ى پارتى له پرۆسه‌ى سياسى وڵاته‌كه ده‌نگ و يه‌كڕيزى كورديش له به‌غداد به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت، له‌گه‌ڵيشيدا رێگه ده‌دات ناكۆكييه ناوخۆييه‌كان ئاستى هه‌رێمى كوردستان جێبهێڵن و له عێراقيش هێزه سياسييه‌كان ده‌ست به ناكۆكييه‌كانيان بكه‌ن، به‌مه‌ش بۆشاييه‌ك بۆ يه‌كڕيزيى و يه‌كده‌نگى كورد له به‌غداد دروستده‌كات.
له مێژووى دوور و نزيكى بايكۆته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م كارته ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو و بۆ به‌ده‌سهێنانى پرسێك ئه‌نجام بدرێت به ستراتيجييه‌تێكى دياريكراوه‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌يه ئه‌نجامى ئه‌رێنى لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر لايه‌نێك بێ بوونى پلانێكى تۆكمه و پلانى چۆنيه‌تى گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى سياسى بايكۆت بكات، ره‌نگه بۆ هه‌ميشه پێگه به‌هێزه‌كه‌ى له‌ده‌ستبدات و ببێته هێزێك به كه‌مترين ده‌سه‌ڵات و كاريگه‌رييه‌وه.